له كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه مامۆستایانی ناڕازی له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ستپێكردوه و زه‌نگی بایكۆتی ده‌وامكردن لێده‌ده‌ن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان زه‌نگی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لێیدا و سه‌ره‌تاش ته‌نها خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌چنه پۆله‌كانی وانه‌خوێندنه‌وه، رۆژی 10ی مانگی داهاتوش ته‌نها قوتابیانی 1 و 2ی بنه‌ڕه‌تی ده‌چنه ناوه‌نده‌كانی خوێندن و قوتابیانی پۆله‌كانی دیكه به ئه‌لیكترۆنی ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستپێكه‌ی ساڵی نوێی خوێندن، مامۆستایانی ناڕازی له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد و ئاماده‌نین به نه‌بونی موچه و دواكه‌وتن و لێبڕینه‌وه بچنه ده‌وام.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مامۆستایان به وتنه‌وه‌ی دروشم و به‌رزكردنه‌وه‌ی لافیته بڕیاری خۆیان بۆ بایكۆت دوپاتكرده‌وه و زه‌نگی نه‌چونه‌وه بۆ ده‌وامیش لێده‌ده‌ن.