ڤالا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان رایگه‌یاند، چونی مه‌سرور بارزانی بۆ په‌رله‌مان بۆ خستنه‌ڕوی بابه‌تێكی گشتییه بۆ گفتوگۆ، پێشتریش سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ وتبوی: سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت هیچ په‌یوه‌ندى به بابه‌تى پرساندنهوه نییه.
ڤالا فه‌رید له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویهتى، چونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان بۆ خستنه‌ڕوی بابه‌تێكی گشتییه بۆ گفتوگۆ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بابه‌تی پرساندن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه نییه، به‌ڵكو ته‌نیا چه‌ند بابه‌تێكه سه‌رۆكی حكومه‌ت دهیانخاتهڕو و رونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌رده‌دات.
پێشتریش عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكردبوه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌توانێت داوای دانیشتنی په‌رله‌مان بكات بۆ میوانداری و خستنه‌ڕوی هه‌ندێ پرسی تایبه‌ت، كه خۆی ده‌یه‌وێت و په‌یوه‌ندى به بابه‌تى پرساندنهوه نییه، به‌رپرسانی حكومه‌تیش بچن یان نه‌چن بۆ په‌رله‌مان، ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ر بابه‌تی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی سورن و پێویسته یاسا رێچكه‌ى خۆی وه‌ربگرێت.