ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و پاره‌یه‌ى له قه‌رزى ناوخۆیى دابینكراوه شه‌ش تریلیۆن دینارى دیارنه‌ماوه، بۆیه ئه‌گه‌ر په‌ڕاوى قه‌رزه‌كه پێشكه‌شى لیژنه‌كه بكرێت ره‌زامه‌ند نابن له‌سه‌رى.
ئه‌حمه‌د سه‌فار له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی “شه‌ش تریلیۆن دینار له‌و پاره‌یه‌ى له ناوخۆدا قه‌رزكراوه، دیارنه‌ماوه، له‌ئێستاشدا له پشوى ناچاریداین به‌هۆى چله‌وه و تا 10ى تشرینى یه‌كه‌م په‌رله‌مان كۆنابێته‌وه، به‌ڵام په‌ڕاوى قه‌رزه‌كه ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌مان كرا ره‌زامه‌ندنابین له‌سه‌رى”.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانى ره‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ر یاساى قه‌رزى یه‌كه‌م ئه‌وه بوو قه‌رزى دیكه نه‌كرێت، سه‌ره‌ڕاى پێشكه‌شكردنى په‌ڕاوى چاكسازى كه ده‌بوایه پێشتر ئه‌نجامبدرایه، به‌ڵام دواخرا بۆ ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتو.
به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د سه‌فار، خاڵێكى زۆر مه‌ترسیدار هه‌یه، كه بریتییه له‌وه‌ی داهاتى نه‌وت زیاتره له 4 تریلیۆن دینار و قه‌رزى وه‌رگیراویش 15 تریلیۆنه، كه پێویسته بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران تا مانگى 10 دابینبكرێت، به‌ڵام بۆشاییه‌كى دارایى به‌بڕى دوو تریلیۆن دینار هه‌یه له مانگێكدا، ئه‌وه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تى دارایى 9 تریلیۆن دینارى له‌ماوه‌ى سێ مانگدا خه‌رجكردوه، هه‌روه‌ها 6 تریلیۆن دیارنییه له‌و پاره‌یه‌ى قه‌رزكراوه له ناوخۆ، بۆیه ده‌پرسن ئه‌و پاره‌یه له كوێیه؟.