کیم کارداشیان، کەسایەتیی ناوداری ئەرمەنی- ئەمریکی لەسەر شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ هاتەدەنگ و داوا دەکات، لایەنی نێودەوڵەتی بچنەسەر هێڵ و چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ کێشەکە بدۆزنەوە.
کارداشیان لە توویتێکدا داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات دەستێوەردان بکات بۆ راگرتنی شەڕەکە، بەشێوەیەک کە داوا لە ئازەربایجان بکات هێرشەکانی بۆ سەر ئەرمینیا بووەستێنێت، هەموو هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئازەربایجان بووەستێنێت، هاوکات تورکیاش ئاگادار بکاتەوە “چەک و سەرباز” بۆ ئازەربایجان نەنێرێت.