وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند ، گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران ، گەورەترین ڕێگریی لە بەردەم سەقامگیری عێراقدا دروست دەكەن .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا نیگەرانی لە دوایین هێرش دەربریوە كە لە ڕێی موشەكەوە لە بەغدا ئەنجامدراوە و بۆتە هۆی كوژرانی ژمارەیەك هاوڵاتی ، داواشیكردوە حكومەتی عێراق بەزووترین كات جووڵە بكات بۆ سزادانی لێپرسراوانی هێرشەكە ، هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران ، گەورەترین ڕێگرن لەبەردەم سەقامگیری عێراق و مەترسییەكی قبوڵ نەكراو دروست دەكەن لەسەر سەرجەم عێراقییەكان و ئەو دیپلۆماتكارانەش كە لە وڵاتـەكەدان.