• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوارشەممە, ئایار 14, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا: سنەوبەرەكانی سلێمانی نەك هەر سوتێنراون بەڵكو وشككراون و بڕِدراونەتەوە

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا: سنەوبەرەكانی سلێمانی نەك هەر سوتێنراون بەڵكو وشككراون و بڕِدراونەتەوە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
1
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

نزیكەی 20 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەیان بەهۆی گلەیی لە كارنامەی كۆبونەوە بایكۆتكرد، كە تایبەت بو بە سوتانی دارسنەوبەرەكان، سەرۆكی ئەنجومەنەكەش دوپاتیدەكاتەوە، ئەو كەیسە داناخەن و بەردەوام دەبن لەسەری.
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی نەتوانرا كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەن ئەنجامبدرێت، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كارنامەی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی خستەڕوو، تیایدا جگە لەوەی داوایانكردبوو پاراستن و خزمەتكردنی سەوزاییەكانی سنوری سلێمانی بخرێتە ئەستۆی شارەوانی و پۆلیسی دارستان و لەماوەی دوو مانگی داهاتووشدا پرۆسەی سەوزكردنەكە كاری تێدا بكرێت، دوپاتیشیكردەوە، كە راپۆرتی لیژنە كاتییەكەی ئەنجومەن تاوتوێدەكرا، كە لەبارەی سنەوبەرە سوتاوەكانەوە ئامادە بوو.
 سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوپاتیكردەوە، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ بشكرایە، ئەو كەیسە لە ئەنجومەن دانەدەخرا و بەردەوام دەبوون لە بەدواداچوون و هەر بەرپرسێكیش پێویست بكات، بانگهێشتی ئەنجومەنی دەكەن.
 لای خۆیەوە بەرزان محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دوپاتیدەكاتەوە، دوای بەدواداچوونەكانیان بۆیاندەركەوتووە، سنەوبەرەكانی سلێمانی نەك هەر سوتێنراون، بەڵكو وشكیشكراون و بڕدراونەتەوە.

هەر لەو نێوەندەدا رەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا هۆكاری بایكۆتی كۆبونەوەكەی ئاشكراكرد و رایگەیاند، تائێستا لایەنی بەرپرس و كەمتەرخەم لە سوتانی سنەوبەرەكان دیارینەكراوە، جگە لەوەی داواشكرابوو لایەنە پەیوەندییدارەكان لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگا ئامادەبن بۆ پرساندن و وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەندامان، بەڵام لە كارنامەی كۆبونەوەكەدا ئەو داواكارییەش جێبەجێ نەكراوە.

ShareTweetShare
Previous Post

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆماركردنی 673 توشبوی نوێی كۆرۆنای راگەیاند

Next Post

میری نوێی كوێت دەستبەكاربوو

بەرێوەبەر

Next Post
میری نوێی كوێت دەستبەكاربوو

میری نوێی كوێت دەستبەكاربوو

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ