ئه‌حمه‌د مولا ته‌ڵاڵ وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ده‌ڵێت “كشانه‌وه یاخود داخستنى هه‌ر نێرده‌یه‌كى دیپلۆماسى هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كاریگه‌رى كاره‌ساتبارى بۆسه‌ر ناوچه‌كه ده‌بێت”، ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه ژماره‌یه‌ك له تۆمه‌تبارانی هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كان و 20 به‌رپرسیش له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراون.
ئه‌حمه‌د مولا تهڵالأ له پرێس كۆنفرانسی دوای ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق وتى “مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه عیراق و حكومه‌ته‌كه‌ى ره‌تیده‌كه‌نه‌وه وڵات ببێته مه‌یدانى كێشمهكێشهكانى ئه‌مریكا و ئێران، هه‌روه‌ها واشنتۆن و تارانیش پاڵپشتیى ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ن”.
باسى له‌وه‌شكردوه، بڕیارى جه‌نگ و ئاشتى له ده‌سه‌ڵاته‌كانى دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانى عیراقه، هه‌روه‌ك مسته‌فا كازمى ته‌ئكیدى لهوهشكردوهتهوه له عیراقدا داگیركه‌ر بونى نییه و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داواكارى حكومه‌ته‌كانى پێش‌و هاتون، بۆیه سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى راسپاردوه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنى نێرده دیپلۆماسییه‌كان.
هه‌روه‌ها وته‌بێژى حكومه‌تی عیراق ته‌ئكیدیكرده‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كان ژماره‌یه‌ك له ههڵدهرانى موشه‌كه‌كانیان ده‌ستگیركردوه، 19 ئه‌فسه‌رى ئه‌منییش ده‌ستگیركراون، كه پێشتر موشه‌ك له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه هه‌ڵدراون، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ش 20 به‌رپرس به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى دارایى و ئیداریى ده‌ستبه‌سه‌ركراون.