![](https://www.wazho.net/wp-content/uploads/2020/10/truck121.jpeg)
سه‌ركردایه‌تى پرۆسه‌كانى نه‌ینه‌واى حه‌شدى شه‌عبى نیگه‌رانى خۆى له كاردانه‌وه‌كانى دواى هه‌ڵدانى موشه‌كه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر راگه‌یاند و ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه‌ى لێوه‌ى هه‌ڵدراوه، له‌ژێر كۆنترۆڵى ئه‌واندا بێت.
پرۆسه‌كانى نه‌ینه‌واى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌دواداچون بۆ لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كان سه‌باره‌ت به موشه‌كه‌كانى هه‌ولێر له هه‌رێمى كوردستانى عیراق كراوه و نیگه‌رانى خۆمان سه‌باره‌ت به هه‌ندێك كاردانه‌وه‌ى خێرا راده‌گه‌یه‌نین.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى موشه‌كه‌كانى لێوه هه‌ڵدراوه، ناوچه‌یه‌كى چۆڵه و له‌نێوان سێگۆشه‌ى “سوپا، حه‌شدى شه‌عبى له رۆڵه‌كانى شه‌به‌ك و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه”دایه و لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
حه‌شدى شه‌عبى ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، ته‌ماشای كامێراكانى چاودێرى ده‌كرێت بۆ به‌دواداچونى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى موشه‌كاكانى له‌سه‌ر هه‌ڵدراوه و دواتر ئه‌و شوێنه‌ى لێوه‌ى هه‌ڵدراوه و ئه‌و لایه‌نه‌ى كۆنترۆڵى ناوچه‌كه‌ی له‌ژێرده‌ستدایه، كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لێوه هاتوه، پاشانیش زانیارییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوپای عیراق له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “شه‌وی چوارشه‌ممه گروپێكی تیرۆریستی له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكه‌وه، كه سه‌كۆی چه‌كی جۆری راجمه‌ی هه‌ڵگرتبو، پارێزگای هه‌ولێری كردووه‌ته ئامانج و هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، فه‌رمان بۆ ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی ئه‌منی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هێرشه‌كه‌ی تێدا كراوه، ده‌رچوه. هێرشه‌كه‌ش له دۆڵی ته‌رجله له قه‌زای حه‌مدانییه‌وه كراوه و باكووری خۆرئاوای هه‌ولێری كردووه‌ته ئامانج و چه‌ند گوندێك كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرشه‌كه، كه دوو له موشه‌كه‌كان له نزیك كه‌مپی حه‌سه‌ن شام كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.