
جه‌مال كه‌ربولی سه‌رۆكی پارتی (الحل)ی عیراقی دوپاتیده‌كاته‌وه، ئه‌و موشه‌كانه‌ی گیرانه هه‌ولێر، نامه‌یه‌كه بۆ ئه‌مریكا و پێیانده‌ڵێت “هه‌ولێریش وه‌كو به‌غدا وایه”.
جه‌مال كه‌ربولی له تویتێكدا له تۆڕى تویته‌ر نوسیویه‌تی “پێش ئه‌وه‌ى ره‌شید، به‌رامكه‌كان سه‌ركوت بكات پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى عه‌باسى له به‌غداوه گواسته‌وه بۆ ره‌ققه بۆئه‌وه‌ى خۆى له پێكدادان له‌گه‌ڵیاندا بپارێزێت”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، له ره‌ققه ئیستفزازیان كرد بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنن، ئه‌و شاره‌ش وه‌ك به‌غدا وایه، ئه‌ویش ئارامگرتنى له‌ده‌ستداو له به‌غدا كۆتاییپێهێنان.
كه‌ربولى پێشى وایه، موشه‌كه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر به هه‌مانشێوه نامه‌یه‌كه بۆ ئه‌مریكا (واته ده‌یانه‌وێت به ئه‌مریكا بڵێن هه‌ولێریش وه‌ك به‌غدا وایه).
برامكه‌كان كه به ره‌گه‌ز فارسى بون و هاتنه سه‌ر ئایینى ئیسلامى هه‌وڵى ئه‌وه‌یاندا له‌ناو خه‌لافه‌تى عه‌باسیه‌كاندا فیتنه و ئاژاوه دروستبكه‌ن، به‌ڵام هارونه ره‌شید خه‌لیفه‌ى ئه‌و كاته‌ى عه‌باسیه‌كان سه‌ركوتى كردن.
