سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه‌ی بۆ دانیشتنی تایبه‌ت به میوانداریكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت دیاریكرد.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاران كرد و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، كاتژمێر 10ی به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بن، كه پێشتر له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوێره‌ی مادده‌ی 66 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان داوای ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه‌ی كردوه.
پێشتر و له رۆژی 26ی مانگی رابردو مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی میوانداریی په‌رله‌مانی كرد، له‌كاتێكدا به واژۆی 23 په‌رله‌مانتاریش یاداشتێك له‌باره‌ی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی، پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراوه.
بڕیاره له كۆبونه‌وه‌ی میواندارییه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت وتارێك پێشكه‌شبكات و ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دانوستان و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چه‌ند پرسێكی دیكه زانیاری به په‌رله‌مانتاران بدات.
دیار نییه له‌دوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی میواندارییه‌كه، یاداشتی په‌رله‌مانتاران بۆ پرساندنه‌كه چی به‌سه‌ردێت، ئایا سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی ده‌چنه په‌رله‌مان یان نا.