نوێترین هەواڵ

موقته‌دا سه‌در هۆشدارى ده‌داته‌ حكومه‌ت

موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هۆشدارى ده‌داته‌ حكومه‌ت به‌وه‌ى، ئه‌گه‌ر چوار داواكارى سه‌ره‌كى جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا واتاى ونبونی عیراق ده‌گه‌یه‌نێت.
موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، یادى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین تێپه‌ڕین و به‌شێكى زۆرى داواكارییه‌كان و جێبه‌جێ نه‌كراون وه‌ك هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خت به‌ سه‌رپه‌رشتى لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى و گه‌ڕانه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ گه‌ل و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌وره‌ گه‌نده‌ڵكاران و لێپرسینه‌وه‌ له‌ ده‌ستدرێژیكاران بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران.
سه‌در رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت خۆى له‌ به‌ڵێنه‌كانى هه‌ڵبژاردن بدزێته‌وه‌ ئه‌وا واتاى ونبونى عیراقه‌. ئامۆژگارى ئه‌وانه‌ش ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن به‌وه‌ی پابه‌ندبن به‌ ئاشتیى خۆپیشاندانه‌كان و پابه‌ندبن به‌ شه‌رع و عورفه‌كان و پاراستنى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستى گشتى و پشتنه‌به‌ستن به‌ ده‌وڵه‌تانى ده‌ره‌وه‌.
له‌به‌شێكى دیكه‌ی داواكارییه‌كانیدا، موقته‌دا سه‌در رووی له‌ خۆپیشانده‌ران كردوه‌ته‌وه‌ و داوای پابه‌ندبون به‌ خۆشه‌ویستى نیشتمان و ده‌ستدرێژینه‌كردنه‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ك نایه‌وێت كه‌س بكرێته‌ ناونیشانى سیاسى.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .