
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه، ئێستا له هه‌موو كات زیاتر هه‌ست به بۆشایی نه‌بونی مام جه‌لال ده‌كه‌ن.
له سێیه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال سكرتێری پێشوی یه‌كێتی و سه‌رۆك كۆماری پێشوتری عیراق، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌رێی په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتوه “له یادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال-دا، به ڕێز و پێزانینه‌وه خه‌بات و تێكۆشانی دوورودرێژی له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كوردستاندا به‌بیرده‌هێنینه‌وه”.
هه‌روه‌ها دوپاتیده‌كاته‌وه، له هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌ست به بۆشایی و رۆڵی گرنگ و دونیابینی و پێویستیی مام جه‌لال ده‌كه‌ن.
پێشتریش مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی په‌یامێكی ئاراسته‌ی بافڵ و قوباد تاڵه‌بانی كوڕانی مام جه‌لال كرد و داوای لێكردبون له‌سه‌ر رێبازی باوكیان به‌رده‌وام بن. ده‌شڵێت “ئێستا زیاتر له هه‌موو كات هه‌ست به خه‌ساره‌تی له ده‌ستدانی ده‌كه‌م”.