
بهرپرسانی پارتی له دهۆك دهڵێن، ئەو پۆستانەی پلەی تایبەتن و پشکی یەکگرتووی ئیسلامی بوون و لێیان وەرگیراوەتەوە، کاندیدی شوێنگرەوەیان بۆ ئەنجومەن ڕەوانە دەکرێت و ئەنجومەنیش دەنگیان لەسەر دەدات و دواتر گۆڕانکاریی دیکە دەکرێت لە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان.
مەسعوود سەرنی کارگێڕی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک به ماڵپهڕی حزبهكهی راگهیاندووه، ڕێککەوتنی خۆمان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی ھەڵوەشاندووەتەوە و 25 پۆستمان پێ دابوون ھەموومان لێ وەرگرتوونەتەوە و کاندیدیشمان بۆ شوێنیان دیاری کردووە و بۆ پارێزگا ڕەوانە کراون، بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەوان دابنرێن.
لای خۆیهوه فەھیم عەبدوڵڵا حەمۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک، باسی لهوهكردووه: “ئێمە پەلە دەکەین لەوەی کە پارێزگار ناوی کاندیدەکانمان بۆ ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی ئەو پۆستانەی پلەی تایبەتن بۆمان ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەین و ئەوانەی دیکەش پێویستیان بە فەرمانی وەزاری، یاخود فەرمانی ئیداری ھەیە، بۆیە چاوەڕێی گەیشتنی ناوەکانین و کە گەیشتن ئێمەش دەنگیان لەسەر دەدەین و پەسەند دەکرێت و دواتریش گۆڕانکاری لە پۆستەکانی دیکەی وەکقایمقام و ناحیەکان دەکرێت.”