کیلی لۆڤلەر، سیناتۆری ئەمریکی، بەرپرسیارێتی تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ بە پەتای کۆڤید 19، خستەپاڵ چین و داوایکرد ئەو وڵاتە باجی ئەو کارە و زیانگەیاندن بە ئەمریکای بخرێتە ئەستۆ. ئەو سیناتۆرە لەسەر ویلایەتی جۆرجیا، لە توویتێکدا نووسیویەتی “لەبیرتان بێت، چین ئەو ڤایرۆسەی داوەتە سەرۆکەکەمان و خانمی یەکەمی وڵات، دەبێ لەسەر ئەو کارە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکەین”.
ئەوە یەکەمجار نییە چین بە بەرپرسیاری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تۆمەتبار دەکرێت، بەتایبەت کە شاری وۆهانی چین، لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا، بووە یەکەم سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە جیهاندا.