له هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراودا كه‌سایه‌تیه‌كی ئێزدی له نزیك گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی ئه‌لقوش كوژرا.
سه‌رچاویه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، به‌شیر كوریا كه‌سایه‌تی و بازرگانی ناسراوی ئێزدی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پرسه‌ی بابا شێخی ئێزدییان له شێخان له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا بووه و له نزیك گوندی “بیبان”ـی سه‌ر به ناحیه‌ی “ئه‌لقووش” له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لێكراوه و تیرۆر كراوه.
وتیشی، دوو كه‌سی تر له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شیر كوریادا بوون به‌ڵام هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه و چه‌كداره‌كانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
تا ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له باره‌ی ئه‌و “تاوان”ـه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.