مسته‌فا كازمی سه‌رۆكى وه‌زیرانى عیراق ره‌خنه له‌و لایه‌نانه ده‌گرێت كه دژى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غدا و واشنتۆنن و لێیان ده‌پرسێت: بۆچى چون بۆ كۆشى سپى و داواتان كرد سه‌دام-تان بۆ بڕوخێنن و ئێستا ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه بۆچى؟. ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه شانازى ده‌كات، كه تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كورده.
مسته‌فا كازمی له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فه‌رمی “العراقیه” وتی “هه‌یه موزایه‌ده به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و ئه‌مریكاوه ده‌كات، به‌ڵام خۆیان چون بۆ كۆشكی سپی و داوایان لێ‌كردن كۆتایی به رژێمی سه‌دام حسێن بهێنن بۆیان، ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه بۆچی؟”.
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌مریكا له قۆناغی داگیركاری تا ساڵی 2011 كه‌وته هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه، به‌ڵام هاوكاری عیراقییهكانیان كرد له كۆتاییهێنان به ڕژێمی سه‌دام حسێن، هه‌روه‌ها هاوكارییان كردن دژی داعش.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێیوایه، پێویسته شه‌رم نه‌كه‌ن له هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عیراقی تێدا بێت، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سایه‌تی سیاسی به ئاشكرا ره‌خنه له ئه‌مریكا ده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ژووره تاریكه‌كاندا به پێَچهوانهوهن، ده‌شڵێت “ئێمه شه‌رم ناكه‌ین له په‌یوه‌ندیه‌كانمان نه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نه له‌گه‌ڵ ئێران نه له‌گه‌ڵ سعودیه، شه‌رم له هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك ناكه‌ین خزمه‌تی گه‌لی عیراق بكات و كێشه‌كانمان كۆتایی پێبهێنێت”.
مسته‌فا كازمی ته‌ئكیدى لهوهشكردوهتهوه، شانازیی ده‌كات به‌وه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی شیعه‌یه یان سوننه یان كورده، له‌وباره‌یه‌شه‌وه وتی “ئه‌م فره‌ییه خاڵی هێزه له عیراقدا، من عیراقییهكی نیشتمانیم و له‌سه‌ر زه‌وی سۆمه‌ر گه‌وره‌بوم، به‌های حسێن و هاوه‌ڵان و پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم ده‌زانم و كه‌سیش به خیانه‌تكار دانانێم، هه‌ركه‌س ئه‌وه بكات ده‌رونی لاوازه”.
لهبهشێكى دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه تهلهفزیۆنیهكهیدا، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، 60%ی خه‌ڵكی عیراق گه‌نجن و ته‌كنه‌لۆجیا ئاراسته‌یان ده‌كات نه‌ك حزبه‌كان، بۆیه ئه‌گه‌ر به قسه‌ی حزبه‌كانی بكردایه ئێستا هه‌مویان پشتگیری‌یان ده‌كرد. ده‌شڵێت “له‌ئێستادا له‌قه‌یرانێكی دارایی راسته‌قینه‌داین، كه وێنه‌ی نه‌بوه له مێژوی عیراقدا، هه‌موو ئه‌و نه‌وته‌شی ده‌یفرۆشین پاره‌كه‌ی له ئه‌مریكایه”.