دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 45 رۆژه موچه دابه‌شنه‌كراوه، عه‌لى عه‌للاوى وه‌زیرى دارایى عیراق ده‌ڵێت، “دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندى به یاساى قه‌رزه‌وه هه‌یه”.
عه‌لى عه‌للاوى به رۆژنامه‌ى “سه‌باح”ى نیمچه فه‌رمى وتوه، دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندى به تێپه‌ڕاندنى یاساى قه‌رزه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
ئه‌و لێدوانه له‌كاتێكدایه پێشتر حكومه‌ت 15 تریلیۆن دینار قه‌رزى ناوخۆیى كردوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى موچه، سه‌ره‌ڕاى داهاتى نه‌وت و خاڵه گومرگییه‌كان و باج.
ماوه‌ى 45 رۆژه حكومه‌ت موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تى دابهشنهكردوه و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایى فه‌رمانبه‌ران و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى لێكه‌وتوه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن وه‌زیرى دارایى بانگهێشتبكرێت، چونكه پێیان وایه پاره هه‌یه و وه‌زاره‌تى دارایى به ئه‌نقه‌ست موچه دابه‌ش ناكات.