دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر داوای مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه و له راپۆرته‌كه‌شیدا رایگه‌یاند، حكومه‌ت چاكسازی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی دارایی و كارگێڕی ده‌ستپێكردوه.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان 4 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و پاش پێشكه‌شكردنی راپۆرتی گشتگیری حكومه‌ت له‌باره‌ی چاكسازی و موچه و پرسه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار، په‌رله‌مانتاران ده‌توانن پرسیار له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی دارایی و كارگێڕی چاكسازی ده‌ستپێكردوه و چه‌ند هه‌نگاوێكی ناوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووی له هه‌رێم كردوه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، كه موچه ده‌كرێته سیستمی بایۆمه‌تری و دوو موچه‌یی نایاسایی نادرێت.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ رێگری له قاچاخچێتی نێو ده‌روازه سنورییه‌كان.