
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ چه‌ند خوله‌كێك نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت، به‌ره‌وڕووی زۆرترین ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی بوه‌وه.
ترامپ كه به هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی واڵته‌ر ریده، پاش ئه‌وه‌ی له تویته‌ر نووسی كه سوپرایزێكی بچوكی بۆ لایه‌نگرانی هه‌یه، به چه‌ند خوله‌ك دواتر له نه‌خۆشخانه چووه ده‌ره‌وه و به ئۆتۆمبێل به به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا تێپه‌ڕی كه له نزیك نه‌خۆشخانه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌مامكی پۆشیبوو، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه له‌گه‌ڵیدا بوون ده‌مامك و چاویلكه‌ی خۆپاراستنیان پێ‌بوو، به‌ڵام ئه‌مانه‌ش نه‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته به‌ر ره‌خنه.
جه‌یمس فلیپس یه‌كێك له پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی واڵته‌ر رید له تویتێكدا نوسیویه‌تی، ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی هه‌ستنه‌كردنه به به‌رپرسیارێتی و نمایشێكی سیاسی شێتانه‌یه و به‌و كاره شۆفێر و پاسه‌وانه‌كه خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه، چوونكه ئۆتۆمبێله گوله نه‌بڕه‌كه دژه كیمیاییه و هه‌واگۆڕكێی باشی نییه و پێویسته پاسه‌وان و شۆفێره‌كه‌ی 14 رۆژ خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه پرۆفیسۆر جاناتان رینه‌ر مامۆستای كۆلێجی پزیشكی جۆرج وانتۆن نوسیویه‌تی، كاتێك به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ تووشبوویه‌كی كۆرۆنا ده‌بێت، ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی خۆپاراستن وه‌ك جلوبه‌رگی تایبه‌ت، ده‌ستكێش و ده‌مامگی ئێن 95 و چاویلكه‌ی تایبه‌ت به‌كاردێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ترامپ كردویه‌تی ئه‌و په‌ڕی هه‌ستنه‌كردنه به به‌رپرسیارێتی.
به‌شیچك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسیش كه له دیموكراته‌كانن ره‌خنه‌یان له‌و كاره‌ی ترامپ گرتوه و ریانگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌یان پێویستی به سه‌رۆك هه‌یه نه‌ك وێنه‌ی بانگه‌شه.