بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر رایدەگەیهنێت، دەستیان بەسەر 10 کیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەر گرتووە، کە دوو کیلۆیان لە نێو 10 مەنجەڵ شاردرابوونەوە.
بەپێی راگەیهنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، “لە 4-10-2020 دەستیان بەسەر 7.5 کیلۆگرام ماددەی شلەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لە سنووری قەزای ئاکرێ گرتووە، هاوكات لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە لە ماددەی هۆشبەر، دوو تۆمەتباریش بە ناوەکانی (ف. ئ.م. ) و (ش. ع. س. ) دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژهی بهوهشكردووه، هەر لە رۆژی 4-10، دەست بەسەر کیلۆیەک ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ لەنێو شاری هەولێر گیراوە و تۆمەتبارێک بەناوی (ئ. ه. ش) دەستگیرکراوە.
ئهوهشی خستۆتهڕوو، دوێنێ دووشەممە 5-10-2020ش لەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێر و لەکاتی پشکنین، دەستبەسەر بارێکدا گیراوە، کە بڕی دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری تریاکی تێدا شاردرابووەوە و بارەکە بریتیبووە لە 10 مەنجەڵ کە هەر یەکێکیان 200 گرام ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابووەوە.
ئاماژه بهوهشكراوه، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون، بەپێی ماددەی 14 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان، رەوانەی دادگە کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.