
بۆ یه‌كه‌مجار رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی مژده‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نێت و نزیكبونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ڤایرۆسی دژه كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌وباره‌یه‌وه تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگه‌یاند، ره‌نگه له كۆتایی ئه‌مساڵدا ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ئاماده‌بێت، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی نه‌دركاند.
ئه‌دهانۆم له كۆتایی كۆبونه‌وه‌یه‌كی دوو رۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی رێكخراوه‌كه‌یان وتی “پێویستیمان به چه‌ند ڤاكسینێكه بۆ بنبڕكردنی په‌تاكه، له‌وروه‌شه‌وه ئومێدمان هه‌یه، ره‌نگه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ڤاكسینه‌كه‌مان هه‌بێت”.
ئه‌و مژده‌خۆشه له‌كاتێكدایه ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا تا به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوه‌ته زیاتر له 36 ملیۆن و 52 هه‌زار و 570 كه‌س، كه له سه‌روو 27 ملیۆن و 155 هه‌زار و 680یان چاكبونه‌ته‌وه، به‌ڵام گیانله‌ده‌ستدانیش ملیۆنێك و 54 هه‌زار و 700 توشبوی تێپه‌ڕاندوه.