موئه‌یه‌د جحێشى شاره‌زای ستراتیژى له عیراق به دوری ده‌زانێت كوده‌تا بكرێت له ده‌سه‌ڵاتدا و ئاشكراشیده‌كات، ناوى گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ى نێرده دیپلۆماسییه‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن، داویانه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران.
موئه‌یه‌د جحێشى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی “له ئێستا و داهاتوشدا كوده‌تاى سه‌ربازى له عیراقدا ناكرێت، سندوقى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى دیموكراسى هه‌یه، كه هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت”.
ده‌شڵێت “قه‌یرانه ئابوری و داراییه‌كانن، كه سیاسییه‌كان ده‌ڕوخێنن ته‌نانه‌ت به‌بێ خۆپیشاندان و چونه ناو ناوچه‌ى سه‌وزه‌وه، به‌ڵكو فه‌رمانبه‌ران ده‌چنه سه‌ر هێڵى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین ئه‌گه‌ر دواكه‌وتنى موچه دوباره‌ببێته‌وه”.
ئه‌و شاره‌زا ستراتیژیه هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه، ناوى گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌و لایه‌نانه‌ى بۆردومانى نێرده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كه‌ن، ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانیان كردوه، مسته‌فا كازمى-یش سه‌رجه‌م لقه‌كانى ده‌وڵه‌تى به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌توانێت ئه‌وانه‌ى تێكدانى عیراقیان ده‌وێت و گه‌یاندیان به‌م قۆناغه، ده‌ستگیریان بكات.