بهوتهی پهرلهمانتارێكی كورد مستهفا كازمی سهرۆك وهزیرانی عیراق پۆستهكان بهسهر پێكهاته و لایهنه سیاسیهكان دابهشدهكات و كوردیش دهیان پۆستی بهردهكهوێت.
شێروان جەمال پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبهكهی راگهیاندووه: “پێشتر لە سەردەمی عادل عەبدولمەھدی لیژنەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکان و دیاریکردنی ڕێژەی ھەر پێکھاتەیەک لەنێو حکوومەتی عێراق پێک ھاتبوو، بەڵام بەھۆی ڕەوشی عێراقەوە پڕۆسەکە دواکەوت و ڕاگیرا، ئێستا کار لەسەر دابەشکردنەوەی پۆستەکان دەکرێت و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو پۆستەکانی نێو حکوومەتەکەی بەسەر پێکھاتەکان و لایەنە سیاسییەکاندا دابەش دەکات.”
پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: “پشکی کوردیشی تێدایە و من پێشبینی دەکەم بە ڕێژەی ١٣% بەر کورد بکەوێت ھەرچەندە مافی ئێمە بەپێی ڕێککەوتنەکانی پێشوو لەسەدا ١٧یە. پێویستە لە ھەموو دامەزراوە و وەزارەتەکان پشکی کورد دیاری بکرێت و بە کوردێک پڕ بکرێتەوە.”
شێروان جەمال ڕوونی کردەوە: “لەنێو کورد ژمارەیەکی بەرچاو پۆست بەر پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەون، ئەویش بەھۆی ڕێژەی کۆرسییەکانی لە پەرلەمانی عێراق، ئێمەی کورد وەکو پێکھاتەیەکی سەرەکیی عێراق لە زۆر بواردا بێبەش کراوین، بۆ نموونە لە کەرتی سەربازی و ئەمنی ڕێژەی کورد زۆر کەم بووەتەوە، بەڵام ئەم جارە ھەموو پۆستەکانی کورد پڕ دەکرێنەوە و بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەیان پۆست بەر کورد دەکەون.”