پارتى یه‌كێتى دیموكرات “په‌یه‌ده” ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ى ئازه‌ربایجان ره‌تده‌كاته‌وه، كه باس لهوهدهكهن هێزه كوردییه‌كانى وه‌ك په‌كه‌كه له شه‌ڕى نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا به‌شدارن و پێشى وایه، توركیا بڵاویانده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ى پاساو بۆ ده‌ستوه‌ردانى بهێنێته‌وه.
عه‌بدولسه‌لام عه‌لى نوێنه‌رى په‌یه‌ده له مۆسكۆ به ئاژانسى “نۆڤۆستى” روسى وتوه، ئه‌و زانیاریانه‌ی ئازه‌ربایجان بڵاویكردوه‌ته‌وه گوایه ئه‌رمینیا میلیشیاكانى عیراق و سوریا له قه‌ره‌باغ به‌كارده‌هێنێت، به ته‌واوه‌تى ناڕاسته.
وتیشى “ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى ئازه‌ربایجان مه‌به‌ستیان له میلیشیاكان گروپه كوردییهكانه، ئه‌وا كورد به‌شى خۆى كێشه‌ى هه‌یه تا نه‌چن به‌رگرى له ئه‌رمینیا بكه‌ن”.
نوێنه‌رى “په‌یه‌ده” له روسیا پێشى وایه، ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه توركیا بڵاویانده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ى پاساو بۆ ده‌ستوه‌ردان له شه‌ڕى قه‌ره‌باغ و پشتگیریكردنی ئازه‌ربایجان بهێنێته‌وه.
پێشتر ئازه‌ربایجان بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه گوێیان له په‌یوه‌ندیه‌كى گهریلاكانى “په‌كه‌كه” بووه له قه‌ره‌باغ كاتێك به‌شدارى شه‌ڕى دژى ئازه‌ربایجان ده‌كه‌ن.