سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژوری بازرگانیی سلێمانی هۆشداری له خراپتربونی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات به‌هۆی پشتگوێخستنی بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ره كورده‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، گله‌یی ئه‌وه‌ش ده‌كات، بازرگان و كۆمپانیا ئێرانی و توركییه‌كان به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێم و عێراقدا باڵاده‌ستن.
سیروان محه‌مه‌د به ده‌نگی ئه‌مریكای وتوه “هیچ یاسایه‌ك له هه‌رێمی كوردستاندا نییه پارێزگاری له به‌رهه‌می ناوخۆیی بكات، بۆیه بازرگانه‌كان توشی زه‌ره‌ر ده‌بن، بازرگانه ئێرانی و توركییه‌كان بواری بازرگانه ناوخۆییه‌كان له زۆر بواردا ناده‌ن، چونكه حكومه‌ته‌كانیان پارێزگاری‌یان لێده‌كه‌ن و پاڵپشتی باشیان ده‌كه‌ن، پاره‌یان بۆ ده‌ده‌ن، له ناردنی پاره‌دا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاوكاریان ده‌بن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه یاسایه‌كی وادهربكات پارێزگاری له به‌رهه‌می ناوخۆیی بكات، ده‌رگاكانی هه‌رێم له‌ئاست به‌رهه‌می هاورده‌كراو كراوه‌ن، زۆرجار بازرگان و جوتیاره كورده‌كان زه‌ره‌ری گه‌وره ده‌كه‌ن، چونكه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ش دژایه‌تی ده‌كرێن.
به‌وته‌ی سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژوری بازرگانیی سلێمانی “هیچ بانكێك له هه‌رێمی كوردستاندا نییه پاڵپشتیی بازرگان و جوتیاره‌كان بكات، هه‌مویان له گیرفانی خۆیان پاره ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا له زۆرێك له وڵاتان، بانكه‌كان به‌ڕوی بازرگانه‌كاندا كراوه‌ن و به قازانجێكی كه‌م پاره‌یان پێده‌ده‌ن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، زۆر كۆمپانیای توركی و ئێرانی به‌رهه‌می ناوخۆیان نییه، ده‌چن له وڵاتانی تره‌وه كاڵا‌و شمه‌ك ده‌هێنن بۆ عیراق و هه‌رێم و دژایه‌تی بازرگانه‌كانی ئێره ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به باڵاده‌ستبونی بازرگانه ئێرانی و توركییه‌كانیش به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی عیراق و هه‌رێمدا، وتی “باڵاده‌ستبون، چۆن باڵاده‌ست نابن، سه‌یری به‌رهه‌مه‌كان بكه، هه‌موی ئێرانی و توركین، بواری بازرگانی ئێمه ناده‌ن هه‌ناسه‌بدات، چونكه ئێمه هیچ پاڵپشتێكمان نییه، تابتوانین ركابه‌ری كۆمپانیا بیانیه‌كان بكه‌ین”.