پێكهاتەی عەرەب لە پارێزگای كەركوك داوای ئازادكردنی دەستگیركراوەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
لەوبارەیەوە نەدیم شەممەری جێگری سەرۆكی بەرەی عەرەبی یەكگرتوو بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ وتویەتی “پێنج هەزار كەس لە عەرەبی كەركوك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە راگیراون یاخود بەندكراون”.
لەو چوارچێوەیەشدا داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە ئەو دەستگیركراوانە ئازادبكات یان رەوانەی دادگایان بكات و هۆشداریشی داوە لە ئازادنەكردنیان و رایگەیاند، ئەو هەنگاوە زیان بە پەیوەندیی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای كەركوكدا دەگەیەنێت.
نەدیم شەممەری ئاماژەی بەوەشكردوە، وێڕای چەندین ساڵ داواكارییان بۆ ئازادكردنی ئەو گیراوانە، بەڵام حكومەتی عیراق بەدەم داواكارییەكەیانەوە نەچوە.
تائێستا حكومەتی فیدڕالی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە هیچ رونكردنەوەیەكیان نەداوە.