دكتۆر میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی و پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و دوپاتیده‌كاته‌وه، كه پارتی خۆی بچوك ده‌كاته‌وه و تادێت حكومه‌تی هه‌رێم بێ ئه‌رزش ده‌كات.
دكتۆر میران محه‌مه‌د له هه‌ژماری خۆى له تویته‌ر نوسیویه‌تى “پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زیی كارگێڕی و دارایی هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی كوردستان له بێ توانایی حكومه‌ت له‌پێشكه‌شكردنی ساده‌ترین خزمه‌تگوزارییه‌كان”.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه، ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ دژایه‌تی كه‌س نییه و یه‌كێكه له هه‌نگاوه‌كان بۆ چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، له‌به‌رئه‌وه به په‌لاماردانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و تۆمه‌ت و دروشمی بێ بنه‌ما هه‌رگیز سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌و پرۆژه‌یه پاشه‌كشه ناكات.
به‌وته‌ی دكتۆر میران، ئه‌گه‌ر پارتی به‌نیازبێت به ناشرینكردنی یه‌كێتییه‌كانه‌وه خه‌ڵك سه‌رقاڵ بكات تا درێژه به‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ئێستا بدات و پرۆژه‌كه و كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌بیر خه‌ڵك به‌رێته‌وه، ئه‌وا هێنده‌ی تر به‌و كارانه‌ی خۆی بچوك ده‌كاته‌وه و تادێت حكومه‌ت بێ ئه‌رزش ده‌كات، كه ره‌نگه سه‌رئه‌نجام هه‌ر به فیعلی، بچوككردنه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت پێویست بێت.