به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كوژرانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سه‌رزێڕی بڵاوكرده‌وه و تێیدا په‌كه‌كه به تیرۆركردنی تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌شڵێت “پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆركردنیان لێكردبوو”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، كاتژمێر 5:30ى خوله‌كی ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه 8-10-2020، غازى ساڵح ئالیخان به‌رپرسى ئاسایشى ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى له گوندى بیگداودا، به‌ده‌ستێكى ره‌ش تیرۆركرا.
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد و هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن “په‌كه‌كه”وه تیرۆركراوه و پێشتریش راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆركردنیان لێكردبو.
هه‌روه‌ها ئاسایشى هه‌ولێر رایگه‌یاندوه، به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و كاره تیرۆریستییه ترسنۆكانه ده‌كه‌ین و بێوه‌ڵام نابێت، هه‌روه‌ها داوا له هاونیشتمانیان و خه‌ڵكى دڵسۆزى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن له ئاست ئه‌و كاره تیرۆریستییه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.