بڕیاره ئه‌مڕۆ، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر كۆببێته‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌بێت و له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ره‌وشی سیاسی، دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و دۆخی دارایی و ته‌ندروستیی و پێشهاته‌كان له عیراق و ناوچه‌كه‌دا تاووتوێ ده‌كرێت.
تائێستا سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ هه‌ولێر به‌فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه و پێده‌چیت دوور له چاوی كامێرا‌كان سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجامبدات.