• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
سێشەممە, حوزه‌یران 24, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار: كاتی ئه‌وه‌یه‌ متمانه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم بسه‌نرێته‌وه‌

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار: كاتی ئه‌وه‌یه‌ متمانه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم بسه‌نرێته‌وه‌

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئه‌و 23 په‌رله‌مانتاره‌ی پێشتر واژوویان بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی كۆكردبوه‌وه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پرساندن بانگی په‌رله‌مان بكه‌ن.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووه‌، كه‌ هاتنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مان له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا، په‌یوه‌ندیی به‌ پرساندنه‌كه‌وه‌ نه‌بووه‌ و تائێستا سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا بێنه‌ په‌رله‌مان بۆ مه‌به‌ستی پرساندن.
 راشیانگه‌یاندووه‌، چاوقایمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، موچەی پێنج مانگی تەواوی موچەخۆران رادەگرن، كە نزیكەی چوار تریلیۆن دیناری موچەخۆرانی راستەقینەی هەرێم دەكات، تاوانێكی گەورەیە و دەچێتە سەر خەرمانی پێشێلكارییە یاسایی و كارگێڕییەكانی ئەم كابینە حكومەتییە، كە بەرانبەر بە موچەخۆرانی راستەقینەی كوردستان كردویەتی.
جه‌ختیشیان كردۆته‌وه‌، ئەگەر پێشتر هەندێ‌ سوكە ئومێدێكیان بەم حكومەتە و بانگەشەكانی بۆ چاكسازیی هەبوبێت، ئیتر لەدوای بڕیاری راگرتنی پێنج مانگی موچەخۆران و درێژەدانیش بە ناشەفافییەتی نەوت و سەرجەمی داهاتەكانی دیكە، ئەم حكومەتە هەمو هەوڵێكی لەباربرد و كاتی ئەوە هاتوە لە پەرلەمان دا، متمانەی لێبسەنرێتەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی 23 په‌رله‌مانتاره‌كه‌:
راگەیاندراوی 23 پەرلەمانتار بۆ رایگشتیی كوردستان

ئێمەی پەرلەمانتارانی كوردستان، كە پاڵپشت بە مادەی (69) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پێشتر واژۆمان كۆكردبوەوە بۆ پرساندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، دەمانەوێت بۆ رایگشتیی كوردستان-ی دوپاتبكەینەوە:

1- هاتنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، لە هەفتەی رابردودا بۆ پەرلەمانی كوردستان، دوور و نزیك پەیوەندیی بە پرساندنەوە نەبوە و ئێمە سورین لەسەر داخوازییە پەیڕەوییەكەمان بۆ ئەوەی لەوادەی دیاریكراودا ئەو بەرێزانە بۆ مەبەستی “پرساندن” بێنە پەرلەمان.

2- چاوقایمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، موچەی پێنج مانگی تەواوی موچەخۆران رادەگرن، كە نزیكەی چوار تریلیۆن دیناری موچەخۆرانی راستەقینەی هەرێم دەكات، تاوانێكی گەورەیە و دەچێتە سەر خەرمانی پێشێلكارییە یاسایی و كارگێڕییەكانی ئەم كابینە حكومەتییە، كە بەرانبەر بە موچەخۆرانی راستەقینەی كوردستان كردویەتی.

3- ئەگەر پێشتر هەندێ‌ سوكە ئومێدێكیان بەم حكومەتە و بانگەشەكانی بۆ چاكسازیی هەبوبێت، ئیتر لەدوای بڕیاری راگرتنی پێنج مانگی موچەخۆران و درێژەدانیش بە ناشەفافییەتی نەوت و سەرجەمی داهاتەكانی دیكە، ئەم حكومەتە هەمو هەوڵێكی لەباربرد و كاتی ئەوە هاتوە لە پەرلەمان دا، متمانەی لێبسەنرێتەوە.

4- داواكارین لەسەرجەمی پەرلەمانتاران، لە پرساندنی بەرپرسانی باڵای ئەم كابینە حكومەتییەدا هاوكارمان بن و بەرژەوەندیی گشتیی بخەنە سەروی بەرژەوەندیی و ئەجێندای تەسكی حزبییەوە.

ئیمزاكان:
1- عەبدولستار مەجید.
2- شێركۆ جەودەت مستەفا.
3- محێدین حەسەن یوسف
4- كازم فاروق نامیق.
5- مەم بورهان قانع.
6- دیاری ئەنوەر حمەرەحیم.
7- سەرچنار ئەحمەد مەحمود.
8- مژدە مەحمود محەمەد.
9- سیپان سالم حسێن ئامێدی.
10- هەلز ئەحمەد محەمەد.
11- ئەبوبەكر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).
12- د. هەورامان گەچێنەیی.
13- كاوە عەبدولقادر حەسەن.
14- شایان كاكە صالح.
15- شیرین ئەمین عەبدولعەزیز.
16- سیروان فەرەج محەمەد (بابان).
17- عوسمان عەلی سمایل.
18- عومەر گوڵپی.
19- عەلی حمەصالح تەها.
20- بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
21- روپاك ئەحمەد رەحمان.
22- موسلیم عەبدولڵا رەسوڵ.
23- د. ئیسماعیل تەها سگیری.

ShareTweetShare
Previous Post

خانەنشینانی ئەمریكا زۆرترین پارە بە ترامپ دەبەخشن

Next Post

خامنه‌یی: سزاكانی ئه‌مریكا ده‌رفه‌تێكن بۆ به‌هێزكردنی راسته‌قینه‌ی ئابوری وڵاته‌كه‌مان

بەرێوەبەر

Next Post
خامنه‌یی: سزاكانی ئه‌مریكا ده‌رفه‌تێكن بۆ به‌هێزكردنی راسته‌قینه‌ی ئابوری وڵاته‌كه‌مان

خامنه‌یی: سزاكانی ئه‌مریكا ده‌رفه‌تێكن بۆ به‌هێزكردنی راسته‌قینه‌ی ئابوری وڵاته‌كه‌مان

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ