خێزانێك له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌چنه توركیا‌و له‌وێوه به‌شێوه‌یه‌كى ساخته‌و به‌ناوى وه‌فدى دیبلۆماسیه‌وه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام له‌و وڵاته فێڵه‌كه‌یان ئاشكراده‌بێت‌و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیرده‌كرێن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویكردۆته‌وه، خێزانێك له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕویان له‌توركیا كردوه‌و به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى له‌و وڵاته‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌ڵمانیاو داواى مافى په‌نابه‌رى بكه‌ن، به‌ڵام په‌نایان بۆ كارى ساخته‌كارى بردوه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، ئه‌و خێزانه كورده دواى ئه‌وه‌ى گه‌یشتون به‌توركیا، له‌و وڵاته پاسپۆرتى دیبلۆماسیان به‌شێوه‌ى ساخته بۆ دروستكراوه‌و دواتر فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌تیان به‌ناوى وه‌فدى دیبلۆماسیه‌وه به 60 هه‌زار یۆرۆ به‌كرێگرتوه‌و خۆیان گه‌یاندۆته ئه‌ڵمانیا.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و خێزانه ده‌گه‌نه فڕۆكه‌خانه‌ى میوشن له‌ئه‌ڵمانیا، له‌ناو فڕۆكه‌خانه ساخته‌كاریه‌كه‌یان ئاشكراده‌بێت، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى پرسیاریان لێده‌كرێت‌و به‌هه‌ردوو زمانى ئینگلیزى‌و فه‌ره‌نسى پرسیاریان لێده‌كرێت ده‌ركه‌وتوه هیچ زمانێك نازانن‌و ده‌ریشكه‌وتوه ئه‌وانه خێزانێكن كه له‌چوار كه‌س پێكهاتون كه (دایك، باوك و دوو منداڵه‌كه‌ی)ین‌و وه‌فدى دیبلۆماسى نین”.