
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ مه‌حمود یاسین ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی میسر له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
مه‌حمود یاسین ماوه‌یه‌كی زۆر بو به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌یناڵاند و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زاری عه‌مرو-ی كوڕیه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی میسر به‌هۆی كاره هونه‌رییه‌كانی و فیلم و ده‌نگه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه، ناو و ناوبانگی له میسر و جیهانی عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت كوردستانیش ده‌نگیدابوه‌وه.
مه‌حمود یاسین له ساڵی 1941 له شاری پۆرسه‌عیدی میسر له‌دایكبوه و كۆلێژی مافی له زانكۆی قاهیره ته‌واو كردوه و پاشان له شانۆگه‌ری و فیلم و درامای ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی كاری كردوه و زیاتر له 50 خه‌ڵاتی له كاروانی هونه‌ریدا وه‌رگرتوه.
مه‌حمود یاسین هاوسه‌ری شه‌هیره‌ی ئه‌كته‌ره و كوڕ و كچێكی هه‌یه، كه ئه‌وانیش ناویان عه‌مرو و رانیا-یه و هه‌ردووكیشیان ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندن.
