• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوارشەممە, ئایار 21, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
دوو پەرلەمانتاری پێشوی گۆڕان داوای لێبوردن لە هەموو ئەو خەڵكە ناڕازیە دەكەن كە دەنگیان بە حزبەكەیان دا

دوو پەرلەمانتاری پێشوی گۆڕان داوای لێبوردن لە هەموو ئەو خەڵكە ناڕازیە دەكەن كە دەنگیان بە حزبەكەیان دا

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

دوو پەرلەمانتاری پێشوی گۆڕان لە عیراق و هەرێم داوای لێبوردن لەو خەڵكە ناڕازییە دەكەن، كە لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگیان بە بزوتنەكەیان داوە.
لەوبارەیەوە لەتیف شێخ مستەفا ئەندامی پێشوی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق داوای لێبوردن دەكات لەو هەموو خەڵكە ناڕازیەی دەنگی بە حزبەكەیان دا و هیوای پێ هەڵچنیبو بۆئەوەی بتوانێت سیستمی بۆ بگۆڕێ و ژیانی چاك بكات، بەڵام لەپێناوی چەند پۆستێك و بەرژەوەندیی چەند كەسێكدا نائومێدكران.
لەتیف شێخ مستەفا لە پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك نوسیویەتی “هەرچەندە لەوانەیە زۆرێك لە خەڵكی ئاگاداربن و من وەك كەسێكی سەربەخۆ لەگەڵ گۆڕان كارم كرد و شایەتیش زۆرن، كە لە ساڵی 2013دا زۆر هەوڵمدا گۆڕان نەچێتە حكومەتەوە و بەشداری ئەم دەسەڵاتە نەكات و لەكاتی خۆیشی بە كردەوە و بە نوسین و بەقسەش هەڵوێستی خۆم دەربڕیوە”.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشوی گۆڕان نوسیویشیەتی “پێموابو ئەگەر بەقسەی ئێمەیان بكردایە ئاوای لێ نەدەهات، بەڵام بەداخەوە بەقسەمان نەكرا، ئیتر لەو رۆژەوەی بەشداری دەسەڵاتیان كرد من خۆم دورە پەرێز گرت لێیان”.  
لەلایەن خۆیەوە عادل عەزیز پەرلەمانتاری پێشوی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە هەمان شێوە داوای لێبوردن دەكات لە هەموو ئەو خەڵكە ناڕازیەی دەنگی بەگۆڕاندا و هیوای بە بزوتنەوەكە هەڵچنیبو، كە بتوانێت سیستەمی بۆ بگۆڕێ و ژیانی چاك بكات.
دەشڵێت “بەگەورەیی خۆتان بمانبورن، ئێمە بۆ ئەمەمان نەكرد، خەونی ئێمە گۆڕانكاری و نەهێشتنی گەندەڵكاران بوو یان لانی كەم بچوككردنەوەیان، نەك وەك ئێستا خۆ بچوككردنەوە لەبەردەم ستەمكاراندا”.
هەر لە رێی فەیسبوكی خۆیشیەوە، رایگەیاند، كە وازی لە بزوتنەوەی گۆڕان هێناوە و ئیتر كەسێكی سەربەخۆ و بێلایەنە.

ShareTweetShare
Previous Post

لاهور شێخ جه‌نگی داوای لێبوردن ده‌كات

Next Post

ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی میسر كۆچی دوایی كرد

بەرێوەبەر

Next Post
ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی میسر كۆچی دوایی كرد

ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی میسر كۆچی دوایی كرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ