لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی جه‌ختده‌كاته‌وه، لامه‌ركه‌زی گونجاوترین پرۆژه‌یه بۆ حوكمڕانیی هه‌رێم و یه‌كێك بوه له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانیان له‌كاتی به‌شدارییان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تدا.
لاهور شێخ جه‌نگی له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین وتویه‌تی “پێویسته حكومه‌ت به جددی و به‌شێوه‌یه‌كی باشتر چاكسازیی بكات و له كه‌رته گرنگه‌كاندا بێت، نه‌ك چاكسازیی له موچه و قوتی هاووڵاتیاندا بكرێت”.
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی به گونجاوترین پڕۆژه ده‌زانن بۆ شێوازی حوكمڕانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌رابردودا حوكمێكی عادیلانه به‌ڕێوه‌نه‌چوه و جیاوازی كراوه له نێوان شارێك بۆ شارێك، بۆیه وه‌ك یه‌كێتی پێش ئه‌وه‌ی بچنه ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ته‌وه ئه‌و خاڵه‌یان كرده خاڵێكی سه‌ره‌كی و مه‌رج بۆ به‌شداریی له حكومه‌تدا.
هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، یه‌كێتی به‌رنامه‌ی نوێی هه‌یه و ده‌یه‌وێت ببێته‌وه به‌خزمه‌تكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، داوای لێبوردنیشی كرد له كه‌موكورتییه‌كانی رابردو، وتیشی “بۆ ئێستا و داهاتو ده‌بێت قسه و كردارمان وه‌كو یه‌ك بێت”.