عه‌بدولحسێن هینداوى راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بارودۆخ وه‌ك ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا 10 ساڵى دیكه‌ش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنادرێت، هێزه سیاسییه‌كانیش به هه‌وڵدان بۆ رێگه‌گرتن له ئه‌نجامدانى، تۆمه‌تبار ده‌كات.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی عیراق رۆژی 6ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاریكردوه، به‌ڵام عه‌بدولحسێن هینداوى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى لهوهكردوه، ئه‌گه‌ر بارودۆخى ئێستا به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ناتوانن دواى 10 ساڵى دیكه‌ش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ن نه‌ك له كاتى خۆیدا.
به‌وته‌ی راوێژكاره‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، هێزى سیاسى هه‌ن هه‌وڵى رێگه‌گرتن له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش خۆى كێشمه‌كێشى له‌سه‌ره.
عه‌بدولحسێن هینداوی ده‌شڵێت “دادپه‌روه‌رى و پاكیى هه‌ڵبژاردن به‌نده به جێبه‌جێكردنى یاساوه”، پشتگیرى هه‌ندێك له‌و ره‌خنانه‌ش ده‌كات، كه دژى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه.