عه‌لی عه‌للاوی وه‌زیری دارایی عیراق ده‌ڵێت “پێویسته پاره دابین بكرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له موچه‌دا و سێ بژارده‌ش بۆ زیادكردنی داهات ده‌خاته‌ڕو”.
وه‌زیری دارایی له پرێس كۆنفرانسێكدا له‌باره‌ی سێ بژارده‌كه وتی “یه‌كه‌میان بریتییه له زیادكردنی بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت، كه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی نییه، چونكه تا كۆتایی ساڵ داهات ده‌گاته 15 تریلیۆن دینار و ئێمه پێویستیمان به 58 تریلیۆن هه‌یه، دووه‌م بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و سێییه‌میش دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان”.
ته‌ئكیدى له‌وه‌شكرده‌وه، داهاتى گومرگ به‌هۆی كۆرۆناوه زۆر كه‌میكردوه، به‌شێكی زۆری هاورده له باج به‌خشراوه‌و ئه‌وه‌شی ده‌چێته بواری وه‌به‌رهێنان هه‌ر به‌خشراوه، بۆیه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌ساڵێكدا بگاته ته‌نها 4 ملیار دۆلار.