• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوارشەممە, ئایار 21, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێم وەڵامی تیمی یەكێتی دەداتەوە

تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێم وەڵامی تیمی یەكێتی دەداتەوە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی تیمی یەكێتی دەداتەوە و رایگەیاند، “دەبێت ئەو راستییە بزانن روداوی خاكفرۆشتن و لە دەستدانی نیوەی خاكی كوردستان لە 16 ئۆكتۆبەردا، زۆر جیاوازە لە 31 ی ئابی پیرۆز، كە بڕیاربو ئەوكاتیش هەولێر و كوردستان بە دەردی ئێستای كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی تر ببەن”.
تیمی پارتی لە وەڵامەكەیدا دەڵێت “باشتربوو بۆ تیمی وەزاری یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بە شێوەیەكی بابەتیانە و واقیعبینانە تەماشای گرژییەكانیان بكردبایە. كەچی لە یادی ڕیفراندۆمی گەلەكەماندا ،كە هەموو هێزە سیاسییەكان و پەرلەمانی كوردستان بڕیاری لێی دابوو، 93%ی خەڵكی كوردستانیش بە بەڵێ دەنگی بۆ دا، ئامۆژگاری ئەو تاقمەیان بكردایە كە ڕەنج و ماندوبون و خەونی میللەتەكەمانیان بە فیڕۆدا، كەچی لە رۆژی ریفراندۆمدا، دەستیان بە هێرش كرد”.
هەروەها دەڵێت “باشتربوو ئەو كەسانەی لە جیاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بێ ئەوەی هیچ حیسابێك بۆ خودی تیمی یەكێتی لە ناو حكومەت بكەن و بریار لە جیاتی حكومەت بدەن، لە بری ئەو بێدەنگییە دەبووا تیمی وەزاری یەكێتی ئامۆژگارییان بكەن، كە واز لە دەستتێوەردان لە كاروباری حكومەت بهێنن، لە هەمانكاتدا دەبووا تیمی یەكێتی لە حكومەت ئامۆژگاری ئەو كەسانەیان بكردبا، كە رۆژانە لە میدیاكانەوە هێرشی ناڕەوا بۆسەر سەرۆكی ئەو ئەنجومەنی وەزیرانە دەكەن، كە خۆیان تیایدا ئەندامن”.
تیمی پارتی لە حكومەت روو  لە تیمی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكردوە، “ئەگەر دەتانەوێت لە ژێر فشاری ئەو كەسانەدا هەموو ڕووداوەكان وەك یەك سەیر بكەن، بێگومان دەبێ ئەو ڕاستییە بزانن، كە ڕووداوی خاكفرۆشتن و لە دەستدانی نیوەی خاكی كوردستان لە 16 ئۆكتۆبەر، زۆر جیاوازە لە 31 ی ئابی پیرۆز، كە بڕیاربوو ئەوكاتیش هەولێر و كوردستان بە دەردی ئێستای كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی تر ببەن. مێژوو شاهیدە، كە مێژووی خاكفرۆشان و بێگانەپەرستی لە كەیەوە و لای كێ دەستی پێكردووە!”.
لە بەشێكی دیكەی وەڵامنامەكەدا هاتوە “ئێمە هەمو هەوڵێكمان داوە بابەتییانە باسی رووداوەكان، وەك خۆیان بكەین و هەموو كەس تێكەڵ نەكەین، بەڵام بە پێچەوانەوە، ئێوە نەك تەنیا دەتانەوێ راستییەكان پەردەپۆش بكەن، بگرە هیچ هەڵوێستێكیشتان بەرامبەر بەو هێرشە ناڕەوایانە نەبووە، كە بەرامبەر بە موقەدەسات و پیرۆزیی نەتەوەبیمان دەكرێت و ناتوانن خۆتان لە ژێر هەژموونی تاقمێكی خۆسەپێنەر و شەڕخواز، ڕزگار بكەن، كە دژی تەبایی و یەكڕیزی و  ئامانجە باڵاكانی نیشتمانە”.
هەروەها جەختیشدەكاتەوە، ناوی كەس لە پەیامی سەرۆكی حكومەت نەهاتووە دەربارەی خیانەتی شازدەی ئۆكتۆبەر ، بەڵام وەڵامدانەوەی تیمی وەزاری یەكێتی، ساخكردنەوەی ئەو خیانەتەیە بە سەر ئەو تاقمەوە.
پێشتر تیمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە حكومەتی هەرێم لە بارەی پەیامەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەسەر 16ی ئۆكتۆبەر رایگەیاندبو، ئەگەر بڕیارە‌ حكومەت هە‌ڵوێست لەسەر رووداو و كارەساتەكان وەربگرێت، ئەوا پێویستە باس لەسەرجەم رووداوەكان وەك یەك بكات بە رووداوە‌كانی 31ی ئاب و كارەساتی شنگال و جینۆسایدی ئێزدییەكان و رووداوە‌كانی تریش.

لە پەیامەكەی تیمی یەكێتی لە حكومەتدا هاتووە: “وەك ئاشكرایە مێژووی گەلەكەمان هەروەك چۆن پڕیە‌تی لە شانازی و دە‌ستكە‌وت، خاڵیش نیە لە كارەسات و كۆسپ و رووداوی نەخوازراو و یەكتر تەخوین و تاوانباركردن”.
‎ئەوەش دەڵێت: “ئەو كارەسات و رووداوانە‌ش بەشێكن لە مێژووی دورو نزیكی گەلەكەمان، بۆ ئە‌وە‌ی راستی ودروستی و چۆنیەتی روودانیان و بكەرەكانیان و هۆكار و دە‌رئە‌نجامە‌كانیان بزانرێت، ئەوا پێویستە لەلایەن مێژوونووسانە‌وە‌ بەبێلایەنانە لێكۆڵینە‌وە‌یان لەسەر بكرێت”.
تیمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە حكومەتی هەرێم راشیگەیاندووە: ” بڕوایان وایە ئەركی حكومەتی هەرێم خزمەتكردنی هەمەلایەنەی هاوڵاتیانە‌ نەك تێوەگلانی بە كێشە سیاسیەكان، بۆیە دەبێت حكومەت و بەرپرسەكانی خۆیان دووربپارێزن لە هەر لێدوانێك یان هەڵوێستێك كە كوردستان دوور دەخاتەوە لە كەناری ئارامی، خۆئەگەر بڕیاریشە‌ حكومەت هە‌ڵوێست لەسەر رووداو و كارەساتەكان وەربگرێت، ئەوا پێویستە باس لەسەرجەم رووداوەكان وەك یەك بكات بە رووداوە‌كانی 31ی ئاب و كارەساتی شنگال و جینۆسایدی ئێزدییەكان و رووداوە‌كانی تریش”.

ShareTweetShare
Previous Post

پارتی: سكاڵا دژی حكومەتی عێراق تۆماردەكەین

Next Post

پۆمپیۆ دەستوەردانەكانی توركیا لە شەڕی ناگۆرنۆ “بەرمیلە باروت”ە

بەرێوەبەر

Next Post
پۆمپیۆ دەستوەردانەكانی توركیا لە شەڕی ناگۆرنۆ “بەرمیلە باروت”ە

پۆمپیۆ دەستوەردانەكانی توركیا لە شەڕی ناگۆرنۆ "بەرمیلە باروت"ە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ