د. کامەران مەنتک
له شوباتی 2011 چه‌ند گه‌نجێك خۆپیشاندانیان كرد له‌سلێمانی، رێڕه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان وه‌ك ده‌ڵێن به به‌رده‌م لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان تێپه‌ڕی، به نه‌زانی بووبێت یاخود به زۆرزانی، چه‌ند گه‌نجێكی خوێن گه‌رم به‌ردیان گرته باره‌گای لقی چوار، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له‌سه‌ربانی لقه‌وه به بیكه‌ی سی و كلاشینكۆف ده‌سڕێژیان له خۆپیشانده‌ران كرد‌و چه‌ند منداڵ و كه‌سی بێ‌تاوانیان شه‌هید كرد، بیانووی پارتی ئه‌وه‌بوو رێگا نادات و له‌هیچ كه‌سێكی قبووڵ ناكات، كه ده‌سدرێژی بكاته سه‌ر باره‌گاكه‌یان، هێنده مه‌سه‌له‌كه‌یان ئاوه‌ژوو كردبووه‌وه، وه‌ك ئه‌وه باره‌گای پارتی مزگه‌وتێك بوو بێت و سووتێنرابێت.
كه‌چی دوای زیاتر له 9 ساڵ ، واته ئه‌مڕۆ، كه ده‌كاته 17\10\2020، واته هه‌مان 17 مانگ، به‌هۆی لێدوانێكی هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، كه تیایدا به‌زمانی حه‌شده‌كان، سووكایه‌تی به‌حه‌شد كردبوو، خۆپیشانده‌ران په‌لاماری باره‌گای لقی 5 پارتیان دا‌و ئاگریان تێبه‌ردا، به‌ڵام ئه‌وه جێگای سه‌رسوڕمانه، هیچ كه‌سێكمان نه‌بینی له‌سه‌ره‌وه به بیكه‌یسی و كلاشینكۆف ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران بكات، وه‌ك به‌رپرسی ئه‌و لقه‌ی پارتی له میدیاكان رایگه‌یاند، سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی ئێراقی تۆمار ده‌كه‌ن، هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش لێدوانی هوشیار زێباری بڵاوبۆته‌وه، كه له‌لێدوانه‌كه‌ی پێشووتری دژی حه‌شدی شه‌عبی په‌ژیوان بۆته‌وه‌و ئه‌و هێزه نه‌ك به میلیشیا به‌ڵكو به‌هێزێكی ده‌ستووری هه‌ژمار ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه رۆڵی گه‌وره‌یان له شه‌ڕی داعش دا بینیوه.
به‌ڵام وادیاره لێره‌دا زێباری رۆڵی حه‌شدی له داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركووك له‌یادچووه‌و فه‌رامۆش كردووه!.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پارتی له به‌غدا هه‌نگاوێكی دروسته، ناكرێت له‌پێناو باره‌گایه‌ك خه‌ڵكی تووڕه‌و خۆپیشانده‌ر گوله باران و تیرۆر بكرێت، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌وه‌ی له سلێمانی و له‌به‌رده‌م لقی 4 پارتی له 17 شویاتی 2011 روویدا، رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه! ئه‌گه‌ر ئه‌وه سروشتی پارتی بێت و به‌رامبه‌ر بێگانه ترسنۆك و به‌رامیه‌ر خۆیش قاره‌مان و كه‌ڵه‌گا بن، ئه‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان لێقبووڵ ده‌كرێت و هیچ شیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌خۆوه هه‌ڵناگرێت.
ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریش بێت له سروشتی ئه‌و حیزبه و بمانه‌وێت وه‌ك به‌ره‌و پێشوه‌چوونێك له‌هزری سیاسی ئه‌و حیزبه شیكردنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین، ئه‌وه ده‌بیت ئه‌و حیزبه ده‌م و ده‌ست تاوانبارانی 17 شوبات، ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كرد و مناڵی هه‌ژارانیان تیرۆر كرد بداته ده‌ست دادگا، چونكه ناكرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رد بگیرێته باره‌گاكه‌ت خه‌ڵك گوله باران بكه‌یت و خه‌ڵكی تریش باره‌گاكه‌ت بسووتێنێت په‌نا بۆ دادگا ببه‌یت، ئه‌مه بابه‌تێكه و ده‌بیت پارتیه‌كان وه‌ڵامی خه‌ڵكی كوردستان بده‌نه‌وه….