
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ تاوانی رفاندنی 12 هاووڵاتی دانیشتوی گوندی فه‌رحاتیه‌ی قه‌زای به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و كوشتنی 8 كه‌سیان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و تیمێكی هاوڕێی گه‌یشتنه پارێزگاكه.
مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی پارێزگاكه كۆبۆوه و دوپاتیكرده‌وه، هیچ بوارێك نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر له‌ژێر هه‌ر ناونیشان یاخود ناوێك‌دا بێت. وتیشی “بڕوای هێزه چه‌كداره‌كان خۆی له خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان و یاسا ده‌بینێته‌وه نه‌ك تاكه‌كان یاخود ناوه‌كانی دیكه”.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازیی سه‌ڵاحه‌دین، ورده‌كاری لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌ی گوندی فه‌رحاتیه بۆ مسته‌فا كازمی و وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و جێگری فه‌رمانده‌ی پرۆسه هاوبه‌شه‌كان رونكرده‌وه.
له به‌رانبه‌ریشدا، سه‌رۆك وه‌زیران په‌یامێكی بۆ خه‌ڵكی سه‌ڵاحه‌دین هه‌بو و وتی “ده‌وڵه‌ت ده‌تانپارێزێت، تیرۆر و كرده تاوانكارییه‌كانیان ته‌نها به یاسا و سزادان وه‌ڵامده‌درێنه‌وه، هیچ بوارێكیش نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر له‌ژێر هه‌ر ناونیشان و ناوێك‌دا بێت”.
له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌شه‌وه، لیوا قه‌ندیل جبوری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند، پۆلیسی فریاكه‌وتن ته‌رمی 8 هاووڵاتی گوندی فه‌رحاتیه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و تائێستاش چاره‌نوسی 4 رفێندراوه‌كه‌ی دیكه دیارنییه.
