مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات “هه‌سه‌ده” ده‌ڵێت “سوتاندنى ئاڵا و ره‌مزه‌كان و باره‌گا شێوازێكى شارستانى نییه و سه‌دان هه‌زار رۆڵه‌ى گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمى كوردستان شه‌هیدبون بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان”.
سوتاندنی ئاڵای كوردستان له كاتی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گای پارتی له به‌غدا له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه و مه‌زڵوم عه‌بدى-یش له تویتێكدا له تویته‌ر نوسیویه‌تى “سه‌دان هه‌زار له رۆڵه‌كانى گه‌لى كوردمان له هه‌رێمى كوردستان شه‌هیدبون بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاكه‌یان و ئازادكردنى زه‌ویه‌كانیان له دیكتاتۆریه‌ت و تیرۆر”.
هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه، سوتاندنى ئاڵا و ره‌مزه‌كان و باره‌گاكان شێوازێكى شارستانى نییه بۆ ده‌ربڕینى ناكۆكییه سیاسییه‌كان.
فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده به‌پێویستی ده‌زانێت پیرۆزییه‌كان و ره‌مزه‌كان بپارێزرێن و لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ش بكرێت، كه بنه‌مای ژیانى هاوبه‌ش تێكده‌ده‌ن.