
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی چاو و ددان و پێست، ئه‌مڕۆ 19-10-2020 پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆك له هه‌ولێر كه‌وته بواری خزمه‌تكردن.
له مه‌راسیمی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌كه‌دا، دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی “ئه‌م پرۆسه‌یه له‌مساڵدا تا كۆتایی ساڵی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانیش ده‌گرێته‌وه”.
باسی له‌وه‌شكرد، له قوتابخانه‌كاندا هه‌موو رێكارێك بۆ رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر و ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیش كراوه‌ته‌وه له كاتی بونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نامۆدا، به‌زووترین كات په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستییه‌وه بكه‌ن.

