به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئێرانییه‌كان، ئه‌مریكا دوو كه‌سایه‌تی و شه‌ش دامه‌زراوه‌ی چینیی سزادا، هۆشداری ده‌دات، كه سزادان چاره‌نوسی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌یه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكات.
حكومه‌تی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد ئه‌و كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه چینییانه، خراونه‌ته ناو لیستی ره‌شه‌وه ئه‌مه‌ش پاش كاركردنیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئێرانییه‌كانی بواری گواستنه‌وه و هاوكاریكردنی له هه‌ندێك حاڵه‌تدا، بۆ ده‌ربازبوون له سزاكانی ئه‌مریكا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ناوی دامه‌زراوه چینییه مامه‌ڵه‌كردووه‌كانیشی بڵاوكرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ كه‌شتیگه‌لی ده‌ریایی هێڵی گواستنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران “ئیریسل گروپ” كاریانكردووه، ئه‌مه جگه له سزادانی دوو به‌رپرسی باڵای دوو له‌و كۆمپانیایانه‌ی سزادراون.
به‌هۆی دانانیان له نێو لیستی ره‌شی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكاوه، پاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییانه بلۆك ده‌كرێن و رێگه‌نادرێت به هاوڵاتیانی ئه‌مریكا و كۆمپانیا و بانكه ئه‌مریكییه‌كان، هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتیكرده‌وه، كه سوورن له‌سه‌ر هۆشداریدان به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندین له جیهاندا، به‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئێران، ده‌یانخاته به‌رده‌م سزاكانی ئه‌مریكاوه.