ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر جبورى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق داوا له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كات په‌له بكات له دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و وه‌ك كارتێكى فشار به‌كارى نه‌هێنێت بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى قه‌رز.
بازنه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له زارى “ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر جبورى”یه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ملیۆنان عێراقى چاوه‌ڕێى موچه‌ى مانگانه ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێكردنى ژیان و گوزه‌رانیان، هۆشداریش ده‌دات له دوباره دواكه‌وتنى موچه، چونكه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه، به جۆرێك، كه خه‌ڵك به‌رگه‌ى نه‌گرێت.
ده‌شڵێت، له‌سه‌ر حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیدار پێویسته په‌له بكه‌ن له خه‌رجكردنى موچه و دوباره وه‌ك مانگی پێش‌و دوانه‌خرێت، پێویسته حكومه‌ت پابه‌ندیه‌كانى به‌رامبه‌ر گه‌ل جێبه‌جێ بكات و سه‌رچاوه‌ى مانگانه‌یان وه‌ك كارتى فشار بۆ سه‌ر په‌رله‌مان به‌كارنه‌هێنێت بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى قه‌رز.
موچه‌ى مانگى ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌رانی عیراق ماوه‌ى 15 رۆژ دواكه‌وت و دواى 45 رۆژ دابه‌شكرا، ئه‌وه‌ش ره‌خنه و ناڕه‌زایى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا، چونكه به‌شێكى زۆرى خه‌ڵكى عێراق پشتیان به موچه‌ى حكومى به‌ستوه.