
لیستی یاریزانەکانی یۆڤانتۆس بۆ یارییەکەى دینامۆ کییەڤ بڵاوکرایەوەو رۆناڵدۆش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دورخراوەتەوە.
بریارە ئەمڕۆ کاتژمێر 7 و 55 خولەک لەمیانی یارییەکانی جەولەى یەکەمی چامپیۆنز لیگ، یانەى یۆڤانتۆس لە ئۆکرانیا روبەروی یانەى دینامۆ کییەڤ ببێتەوە.
بۆ ئەو یارییە ئەندرێ پێرلۆی راهێنەر لیستی ناوی یاریزانەکانی بڵاوکردەوە.
ئارۆن رامزی پاش چاکبونەوەى لە پێکانەکەى بۆ ئەو یارییە بانگهێشت کرا.
لە لیستەکەدا ناوی رۆناڵدۆی پورتوگالی نابینرێت لەبەرئەوەى توشی کۆرۆنا بوەو هێشتا چاک نەبۆتەوە.
ماتیاس دیلیختیش بەهۆی پێکانەوە لەو یارییە دورخراوەتەوە.
بۆ هێلی بەرگریی پۆنۆچی و کیلینی و کوادرادۆ و دیمیریال بانگکراون.
لە هێڵی ناوەراست میلۆ و رامزی و کییزا و بینتاکۆر و بیرناردسکی و کۆلۆسیفیکسی بانگهێشتکراون.
بۆ هێلی پێشەوەش تەنها دوو هێرشبەری هەیە کە ئەوانیش دیبالا و مۆراتان.