هاوژینی شێروان شێروانی-ی رۆژنامه‌نوسی ده‌ستگیركراو، له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سكاڵایه‌كی تۆماركرد، هاوسه‌ره‌كه‌ی به ” شوێن بزر” ناوده‌بات.
رۆژی 7ی ئه‌م مانگه رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی له ناحیه‌ی سێبیرانی سه‌ر به هه‌ولێر ده‌ستگیركرا و تا ئێستا بێسه‌روشوێنه، دواتر دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایگه‌یاند، ناوبراو دانی به‌وه‌دا ناوه، كه پاره‌ی له لایه‌نی ده‌ره‌كی وه‌رگرتووه بۆ ناوزڕاندنی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی سێشه‌ممه “روگه‌ش عیزه‌ددین” هاوژینی رۆژنامه ده‌ستگیركراوه‌كه، بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سكاڵای تۆماركرد، رایگه‌یاند، “تاوه‌كو ئێستا شوێنی شێروان دیارنیه و شوێن بزره، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤیش پشتیوانی‌یان كردم و دڵنیاییان كردینه‌وه، كه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه”.
هاوژینه‌كه‌ی شێروانی قسه‌كانی دیندار زێباری-شی ره‌تكرده‌وه، كه گوایه له وڵاتێكی ده‌ره‌كییه‌وه پاره‌ی پێدراوه، ده‌ڵێت، “ته‌نها بۆ ناوزڕاندنی ناوی مێرده‌كه‌مه و هیچیی دیكه نییه”.
دواتر هه‌رێم ره‌فعه‌ت پارێزه‌ری شێروان شێروانی رایگه‌یاند، ڕۆژی دوای ده‌ستگیركردنه‌كه ره‌زامه‌ندیی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێریان وه‌رگرت و چونه ئاسایشی هه‌ولێر و گشتی، به‌ڵام وتویانه لای ئه‌وان نییه، دواتر كاتێك دیندار زێباری رایگه‌یاندووه رۆژنامه‌نوسه‌كه له دهۆكه، ره‌زامه‌ندیی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دهۆكیان وه‌رگرتوه و سه‌ردانی ئاسایشی دهۆكیان كرد، به‌ڵام وتویانه، “نه‌وه‌ك هه‌ر لای ئێمه نیه، به‌ڵكو هه‌ر نه‌هێندراوه‌ته لای ئه‌وان”.