وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم دوپاتیده‌كاته‌وه، دوای پێدانی به كه‌رتی تایبه‌ت، نرخی كاره‌با له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیادناكرێت، فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی كاره‌باش مافه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كرد و له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی “وزه و سامانه سروشتیه‌كان” و “پیشه‌سازی و بازرگانی”دا كۆبوه‌وه، پرسی به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.
وه‌زیری كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دابه‌شكردنی كاره‌با سودێكی گه‌وره‌ی بۆ هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هه‌یه، چ له‌روی پاراستنی ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانه‌وه بێت، یاخود له‌روی نرخه‌وه بێت، به‌شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیانی دڵنیاكرده‌وه، كه نرخ زیاد ناكات.
سه‌باره‌ت به پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، كه‌مال محه‌مه‌د دڵنیایی دا، كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له كه‌رتی كاره‌با كار ده‌كه‌ن، به‌هه‌مو ئیمتیاز و شایسته‌ی موچه و خزمه‌ته‌وه، مافه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت.