به‌گوێره‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای چاكسازی، دوو ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌به‌رده‌م مه‌ترسی بڕیندان و ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت، ده‌رماڵه یاساییه‌كان ببڕدرێن هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.
له راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای چاكسازی دوو ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چه‌ند ده‌رماڵه‌یه‌كى تر‌ى وه‌زاره‌ته‌كان مه‌ترسیى بڕینیان له‌سه‌ره، له‌و باره‌یه‌وه شه‌مۆڵ عه‌شرین ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ی به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران هه‌یه و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی هه‌رێم به كورتی باسمان كردوه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، “وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندووه، كه ده‌رماڵه‌كه رێكده‌خه‌نه‌وه، به‌ڵام نازانین چۆنی رێكده‌خه‌نه‌وه، ئه‌و خاڵانه‌شی، كه نوسراون له راپۆرته‌كه‌دا مه‌رج نییه سه‌رجه‌میان جێبه‌جێبكرێن، تائێستا هیچ ده‌رماڵه‌یه‌ك نه‌بڕدراوه، بۆیه ناتوانین پێش روداوه‌كان بكه‌وین، به‌ڵام گه‌ر هه‌نگاوێكی له‌وجۆره بنرێت، به دڵنیاییه‌وه دژی ده‌وه‌ستینه‌وه”.
له‌لایه‌كى تره‌وه كاوه عه‌بدولقادر په‌رله‌مانتارى فراكسۆنى نه‌وه‌ى نوێ له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئامانجی حكومه‌ت له مادده‌ی 5ی یاساكه بڕینی ده‌رماڵه‌ی به‌شێكی زۆری فه‌رمانبه‌رانه، به‌تایبه‌ت مامۆستایان، ده‌ڵێت، “ناكرێت به‌ناوی چاكسازی ده‌رماڵه‌ی توێژێكی گرنگ و كاریگه‌ری وه‌ك مامۆستا ببڕدرێت و دژى ده‌وه‌ستینه‌وه”.