وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌منزیكانه ده‌ست به داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌كات، له قۆناغی یه‌كه‌مدا پێنج كه‌مپ داده‌خرێن، داخستنی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ونه كۆتاییه‌وه.
كه‌ریم نوری بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه، داخستنی كه‌مپه ناوخۆییه‌كانی په‌نابه‌ران به‌پێی فه‌رمانێكی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه، سه‌ره‌تا پێنج كه‌مپ له به‌غدا و دیاله داده‌خرێن.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، به‌پێی پلانێكی سێ قۆناغی، پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان داده‌خات، به‌ڵام كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له دوایین قۆناغدا داده‌خرێن.
تا ئێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار خێزان كه كه‌مپه‌كانیان جێهێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان، له پێدانی مینحه‌یه‌ك سودمه‌ند بوون، كه بڕه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، نزیكه‌ی 300 هه‌زار ئاواره له ناوخۆی عێراقدا ماون، كه زۆرینه‌یان له كه‌مپه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمدان.