یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، عێراق به‌ڵگه‌نامه‌ی دادوه‌ری و بانكیى گرنگى له‌به‌رده‌ستدایه له‌سه‌ر دزه‌پێكردنى ده‌یان ملیار دۆلار له رێگه‌ى گه‌نده‌ڵكارانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، له‌ناویشیاندا پاره‌ى هه‌رێمى كوردستان.
یوسف محه‌مه‌د له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌نامه‌ى دادوه‌ری و بانكیى گرنگ سه‌باره‌ت به دزه‌پێكردنى پاره‌ى عێراق له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه هه‌یه، بڕى ئه‌و پارانه ده‌گاته ده‌یان ملیار دۆلار، به‌شێكیشیان له هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ن.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق به‌پێویستیشی ده‌زانێت ده‌سه‌ڵاتداران رێوشوێنى توند دژى گه‌نده‌ڵكاران بگرنه‌به‌ر و رێگه له‌بردنه ده‌ره‌وه‌ى زیاترى پاره بگیردرێت له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه، بارودۆخى دارایى پێویستى به بڕیارى قورسه بۆ بنیادنانه‌وه‌ى هه‌یكه‌لى ئابوریى وڵات، ئه‌و چاكسازیانه هیچ به‌هایه‌كیان نابێت ئه‌گه‌ر رێوشوێنى یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ شه‌ڕى دژى گه‌نده‌ڵى نه‌بێت.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان داواش ده‌كات، له قۆناغى داهاتودا گرنگیه‌كى گه‌وره به مه‌له‌فى دزه‌پێكردنى پاره‌ى عێراق بۆ ده‌ره‌وه له 2003وه بدرێت و چینه سیاسیه‌كه به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر قه‌یرانى ئابورى هه‌ڵگرن و هاوكاربن له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه.