رۆب واڵه‌ر كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، له‌كاتی سه‌ردانیكردن بۆ په‌رستگای لالشی ئێزدیه‌كان، بڕی 500 هه‌زار دۆلار هاوكاریی دارایی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگاكه پێشكه‌شكرد.
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له شاری هه‌ولێر ئاشكرایكردوه، كونسوڵی گشتی كۆمه‌كێكی دیكه‌ی دارایی به بڕی 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگای لالش راگه‌یاند، له وته‌یه‌كدا دوپاتیكردووه‌ته‌وه “كۆمه‌كه‌كه ده‌رخه‌ری پابه‌ندیی به‌رده‌وامی ئه‌مریكایه بۆ یارمه‌تیدانی پێكهاته ئاینی و ئیتنیه‌كانی عێراق له‌پێناو سارێژبوونی زامه‌كان و بوژاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكانیان”.
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا رونیشیكردوه‌ته‌وه، كونسوڵی گشتی له‌گه‌ڵ كه‌ریم سلێمان راوێژكاری میری ئێزدیان كۆبوه‌ته‌وه و گفتوگۆی له‌سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگای ئێزدی كردووه، له‌وانه‌ش رێككه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی تایبه‌ت به شه‌نگال له‌نێوان حكومه‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لامه‌ت و خۆویستانه و دوورمه‌ودای ئاواره‌كان بۆ قه‌زاكه.
ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه، ئه‌مریكا كۆمه‌كی دارایی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری دیكه‌ی ئاینی و مێژویی تایبه‌ت به پێكهاته‌كان ته‌رخان ده‌كات، له‌وانه‌ش دێری “مار گۆرگیس” و مه‌زاری “نه‌بی ناحوم” و “ده‌روازه‌ی ئامێدی”.
پێشتر و له‌ساڵی 2018 ئه‌مریكا یه‌كه‌م كۆمه‌كی دارایی به بڕی 500 هه‌زار دۆلار بۆ ده‌ستپێكردنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگای لالش راگه‌یاند.